AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢٦ ٢٣:٠٩

لە مووسڵ؛

١١ تیرۆریستی داعشی دەستگیر کران

١١ تیرۆریستی داعشی دەستگیر کران

هیزەکانی سوپای عێراق ١١ تیرۆریستی داعشی-یان لە شاری مووسڵ لە پاریزگای نەینەوا قۆڵبەست کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه نیوز"، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی سوپای عێراق لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە، دەست بە سەر چەندین مۆڵگەی نهێنی و بە جێ ماوەی تیرۆریستانی داعشدا گیرا.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیاگەلی عێراقی، هێزەکانی ئاسایش بە هێرش کردنە سەر مۆڵگەی تیرۆریستان، ١١ تیرۆریستی داعشی‌یان قۆڵبەست کردووە.

بەرپرسانی ئەمنیی عێراق لەوبارەیە ڕایانگەیاندووە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەکانی سەلامیە و نایەفەی مووسەڵدا ئەنجام دراوە.

News ID 22484

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha